نرخی ئەمپێری موەلیدە ئەهلیەكان دیاریكرا

نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدەی ئەهلی گەرەكەكان بۆ مانگی تشرینی دووەم دیاریكرا و خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی تشرینی دووەم دانرا.

پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ  31ی 10ی 2017 لە دیوانی قایمقامیەتی سلێمانی بەسەرپەرشتی ئاوات محەمەد قایمقامی سلێمانی و بە ئامادەبوونی سالار حسامەدین بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی و بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی و ئاسایشی ئابووری و كۆمەڵەی داكۆكی لە موەلیدە ئەهلیەكان كۆبوونەویەك سازكرا بۆ دیاریكردنی نرخی ئەمپێری موەلیدە و دانانی بەرنامەی موەلیدە ئەهلیەكانی بۆ مانگی (11).

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكە "بەرەچاوكردنی نرخی گازۆیل لە بازاڕ و لەسەر بنەمای كاتژمێرەكانی ئیشپێكردنی مۆلیدەكان و نرخی كاژمێرێك ئەمپێر‌ی مۆلیدە ئەهلییەكانی بە (45) دینار بۆ مانگی ئەیلول دیاریكرا".

هاوكات بەرنامەی كارپێكردنی مۆلیدە ئەهلیەكانیش لە مانگی تشرینی دووەم رۆژانەی لەنێوان كاتژمێر 1ی پاش نیوەرۆ بۆ 1ی شەو دەبێت و هەركات كارەبای نیشتمانی كوژایەوە كار بە مۆلیدەكان بكەن و نابێت 15 خولەك زیاتر دوا بكەوێت.




PM:01:29:31/10/2017