بەسەرپەرشتی توركیا كۆبوونەوەیەك دژی كورد بەڕێوەچوو

بە سەرپەرشتی توركیا كۆبوونەوەیك دژی كورد بەڕێوەچوو زانیاریەكان ئاماژە بەوە دەكەن "بەرپرسێكی باڵای گروپە تیرۆریستیەكانی كە دەستی لەدوو كۆمەڵكوژی گەلی كورددا هەیە، بەشداریی ئەو كۆبونەوەیەی كردوەو پێشنیازی كردوە پەلاماری كورد بدرێت".

ئاژانسی "هاوار نیوز"ی نزیك لە پەیەدە بڵاویكردۆتەوە، "لەناوچەیەكی نزیك جەرابلوس لەنێوان توركیاو ڕۆژئاوای كوردستان، كۆبونەوەیەكی مەترسیدار لەدژی ڕۆژئاوای كوردستان بەڕێوەچوە و تیایدا تەواوی گروپە توندڕە و تیرۆریستیەكانیش بەشداریانكردوە و كۆبونەوەكەش لەلایەن توركیاوە سەرپەرشتیی كراوەو ئاڵای توركیاش لەكۆبونەوەكەدا هەڵواسراوە.

ئاژانسەكە ئاشكرایدەكات "لەو كۆبونەوەیەدا پیلانی داگیركردنی ڕۆژئاوای كوردستان داڕێژراوە و سەرجەم ئەو گروپە چەكدارییە توندڕەوانەش كە بەشداریانكردوە، توركیا سەرپەرشتیان دەكات و لەكۆبونەوەكەدا باسیان لەوەكردوە، چۆن و بەچ ڕێگەیەك دیموكراتی ڕۆژئاوای كوردستان تێكبدەن و پەلاماری شەڕڤانانی یەپەگە بدەن".

ئاماژە بەوەش دراوە لەو كۆبونەوەیەدا كە بەسەرپەرشتی توركیا بەڕێوەچوە، بەدەیان سەركردەی باڵای گروپە تیرۆریستی و توندڕەوەكان بەشدارییكردوە، لەناو ئەوانەشدا (عەبدولجەبار عگێلی) بەشداریكردوە كە بۆخۆی سەرپەرشتی هەردوو كۆمەڵكوژی (تل ئە‌ران و تل هاسل)ی لەڕۆژئاوای كوردستان كردوە.




PM:02:42:31/10/2017