کەشناسی وادەی باران بارین ئاشکرا دەکات

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم وادەی باران بارین لەشارەکانی باشووری کوردستان ئاشکرا دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم ئاشکرای دەکات کە دەركەوتنی دیاردەی (سەگەكانی خۆر – Sun Dogs) بۆ یەكەمجار لە پاییزی 2017 ەدا، ئاماژەیە بۆ ئەوەی رۆژانی داهاتوو باران بارین دەستپێدەکات.

کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات " دوابەدوای كەمبوونەوەی كاریگەریی خۆڵباران لە ئێوارەی ئەمرۆ، سێشەممە 2017.10.31 و لە كاتژمێر 04:43 دا، دیاردەی ناسراو بە (سەگەكانی خۆر – SUN DOGS) روویدا، كە بریتییە لە شكانەوەو شیبوونەوەی تیشكی خۆرو شیبوونەوەی بۆ حەوت رەنگە سەرەكییەكەی (شەبەنگ)، ئەمەش لەكاتی تێپەڕبوونی ئەو تیشكە دەبێت لەنێو كریستاڵی هەڵمی سەهۆڵبووی هەوری بەرزی (سیڕۆستراتۆس) دا".

دەزگای ناوبراو پێوایە " پسپۆڕانی كەشناسی دەڵێن، دەركەوتنی ئەم دیاردەیە هێمایەكی سەرەتاییە بۆ هاتن یان نزیكبوونەوەی كەشێكی باراناوی لەچەند رۆژێكی داهاتوودا، وە هەمووشمان لێرەوە نزاكارین لە (خوا) ی گەورەو میهرەبان كەوا ئەمەیان ببێتە دەستپێكی وەرزێكی باراناوی و بە پیت و بەرەكەت بۆ هەرێمی كوردستان". 




PM:09:24:31/10/2017