پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایدەكات بكوژی ئەو دوو گەنجەكەی دوێنێ كە لە ڕێگای گوندی چۆبڵاخی سەر بە قەزای دوكان دەستگیركران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ی تشرینی دووەم پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و لێكۆڵینەوەی ورد توانرا لەماوەیەكی كەمدا بكوژی ئەو دوو گەنجە دەستگیر بكرێت و دەست بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێل و ئەو چەكەدا كە تاوانەكەی پێ ئەنجامدراوە.
رونیشكراوەتەوە، بكوژەكە دانی ناوە بە تاوانەكەیدا و لەئێستادا بە پێی مادەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی بەندكراوە.
دوێنێ سێشەممە ٣١ی تشرینی یەكەم لە سەر رێگای گوندی چۆبڵاخ لە قەزای دوكان لە ئۆتۆمبیلێكەوە تەقە لە ژمارەیەك گەنج كراو لە ئەنجامدا دووانیان گیانیان لەدەستدا و دوانی دیكەش بە سەختی برینداربوون