گردبوونەوەی ناڕەزایی مامۆستایان بە بەشداری ژمارەیەك لە فەرمانبەران لە بەردەم پارێزگای ڕۆژئاواوە گۆڕدرا بە خۆپیشاندان و بەرەو پارێزگای سلێمانی بەڕێكەوتن.
دوای نزیكەی یەك كاتژمێر لە گردبوونەوە لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەدەی ڕۆژئاوا مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بەرەو پارێزگای سلێمانی بەڕێكەوتن و لەئێستادا لەبەردەم پارێزگا دروشمەكانیان دەڵێنەوە
بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی پێنەدانی موچە و سیستمی پاشەكەوتی موچە، لە چەند شار و شارۆچكەیەكی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بەشێك لە مامۆستایان بایكۆتی خوێندنیان ڕاگەیاند و بەشێك لە فەرمانبەرانیش پاڵپشتیان دەكەن.
رۆژی سێشەممە 31ی تشرینی یەكەمی 2017، مامۆستایانی ناڕازی و دەستەی داكۆكی لە زانكۆ و پەیمانگاكان رایانگەیاند كە پابەندن بە بەڵێنی خۆیان و سـبەی چوارشەممە لە مەیدانی ناڕەزایەتیەكانی بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاواوە بەشێوازێ مەدەنی و دوور لە توندوتیژی هەڵوێستی نوێی خۆیان رادەگەیەنن.