ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆدەبێتەوە
بە بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رۆژی شه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌ڕێوەدەچێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له شاری سلێمانی كۆبۆوه بۆ تاووتوێكردنی بارودۆخی ئێستای كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به ماڵپه‌ڕی ره‌سمی حزبه‌كه‌ی وت: "ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی مه‌كته‌بی سیاسی به‌ڕێوه‌چوو".
وتیشی: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا كه رۆژی شه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئه‌نجامبدرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی دا گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و دوا گۆڕانكارییه سیاسییه‌كان".
PM:09:24:01/11/2017