گۆڕان راگه‌یەنراوێك بڵاودەکاتەوە
فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له باره‌ی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2018 و كێشه‌كانی قه‌زای خورماتو كۆبووه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "له كۆبونه‌وه‌كه‌دا فراكسیۆنی گۆڕان جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر هه‌مو مافه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو یاسای بودجه‌داو له‌و ڕوه‌شه‌وه هه‌مو تواناكانی خۆی ده‌خاته‌گه‌ڕ به ئاڕاسته‌ی داكۆكیكردن له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به‌شێوه‌یه‌ك كه گه‌ره‌نتی دابه‌شكردنی داهات به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بگرێته‌وه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، فراكسیۆنی گۆڕان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌مو ڕه‌هه‌نده سیاسی و داراییه‌كانی یاسای بودجه‌ی تاوتوێكرد، جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كاریگه‌ری هه‌نگاوه هه‌ڵه‌كه‌ی ڕاپرسی هێشتا درێژه‌ی هه‌یه و له‌وپێناوه‌شدا هه‌وڵه‌كانی چڕ ده‌كاته‌وه بۆ ڕێگریكردن له‌هه‌ر هه‌نگاوێكی ناده‌ستوری.
راشیگه‌یاندووه "ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌سته به‌ڕۆڵی لایه‌نی هه‌رێمی كوردستان فراكسیۆنی گۆڕان كارده‌كات بۆ دانانی ئالییه‌ت كه ڕێگربێت له‌و گه‌نده‌ڵییانه‌ی كه ساڵانی ڕابردو له‌پاره‌ی خه‌ڵكی كوردستاندا كراوه و پێویسته له‌پێناو چاره‌سه‌ری موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و بوژاندنه‌وه‌ی ژیانی هاوتیان، حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندبێت به‌هه‌نگاوه ده‌ستورییه‌كان و پاساو نه‌داته حكومه‌تی ئیتحادی كه ببێته كێشه بۆ چاره‌سه‌ری موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
فراكسیۆنی گۆڕان له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، پێویسته ڕاستیه‌كان شه‌فافانه بگه‌یه‌نرێته خه‌ڵكی كوردستان و ڕێگه نه‌درێت له‌ڕێی دروشمی جیاجیاوه درێژه به گه‌نده‌ڵییه‌كانی ڕابردو بدرێت له‌بودجه‌ی حه‌ڵكی كوردستان.
ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت بو به‌دۆخی قه‌زای دوزخورماتو و ئاماژه به‌وه‌كرا كه هه‌وڵه‌كانیان له‌كۆی ئاسته‌كان خراوه‌ته‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی ئه‌منی قه‌زاكه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی بۆ سه‌ر زێدی خۆیان و فراكسیۆن داوا له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی ئیتیحادی ده‌كات بۆ په‌له‌كردن له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوانی قه‌زاكه‌و سنوردانان بۆ پێشێلكاری به‌رامبه‌ر سه‌روماڵی هاوڵاتیانی سڤیل.
ته‌ئكیدیش كرایه‌وه كه فراكسیۆنی گۆڕان به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵه‌كانیان له پێناوی داكۆكیكردن له مافی خه‌ڵكی ناوچه‌كه به گشتی.
AM:10:45:02/11/2017