كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ستیپێكرد
نیوەرۆی ئەمرۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له مه‌كته‌بی سیاسی له سلێمانی ده‌ستیپێكرد.
بە پێی هەواڵی میدیاکانی یەکێتی بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له پشتیوانییه‌كانی یه‌كێتی بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، به‌تایبه‌ت له‌م بارودۆخه‌ی كه‌له ئێستادا هه‌رێمی كوردستانی تێكه‌وتووه.
هه‌روه‌ها گفتوگۆ ده‌كرێت له‌باره‌ی راپۆرتی پێشكه‌شكراو له‌باره‌ی گۆڕانكاری له ئه‌و پۆستانه‌ی كه یه‌كێتی له حكومه‌ت هه‌یه‌تی و له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری له‌ناوخۆی حزب.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه بڵێسه جه‌بار فه‌رمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به ماڵپەڕی حیزبەکەی راگه‌یاند: بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له بارودۆخی ئێستا هه‌رێمی كوردستان چۆنێتی پشتیوانییه‌كانی یه‌كێتی له‌م بارودۆخه‌دا بۆ حكومه‌ت بكرێت.
وتیشی: ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و گفتوگۆكردن له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی له‌باره‌ی به‌ستنی كۆنگره‌وه.
PM:12:51:04/11/2017