چەند پێشمەرگەی خۆبەخشی خورماتو دەستگیر دەكرێن
هێزە ئەمنییەكانی كورد ژمارەیەك پێشمەرگەی خۆبەش لە خورماتو دەستگیر دەكەن‌و تۆمەتی بردنی چەك دەخەنە پاڵیان.
لەمبارەیەوە حاجی زوهدی، به‌رپرسی گروپێكی هێزه خۆبه‌خشه‌كانی دووزخورماتوو، به‌رادیۆی ده‌نگی راگه‌یاند:"له‌دوای هاتنی حه‌شد و ئاواره‌بونی خه‌ڵكی خورماتوه‌وه، چه‌ند كه‌سێك له كه‌سانی خۆبه‌خش گیراون له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی كوردستانه‌وه‌و پاشان ئازاد كراون".
ئاماژه‌ی دا، من بۆ ماوه‌ی 72 سه‌عات راگیرام و دوێنێش هاوڕێه‌كی ترمان بۆماوه‌ی 3 ه‌عات گیراوه، هه‌روه‌ك تۆمه‌تی ئه‌وه‌مان ده‌ده‌نه پاڵ كه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیمان بردبێت كه راست نییه‌و شتی وه‌ها بونی نییه.
وتیشی: خۆبه‌خشه‌كان داكۆكییان له شاره‌كه‌یان كردوه، به‌وپێیه‌ی چه‌ندین خۆبه‌خشی خورماتو له شه‌ڕی داگیركردنی شاره‌كه‌دا شه‌هید و بریندار بون و ژماره‌یه‌كیش به‌دیل گیران.
PM:01:55:05/11/2017