كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێم لەبارەی موچەوە ده‌ستیپێكرد

ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانیش  له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی‌ چه‌ند پرسێكی‌ گرنگ ده‌كرێت، گرنگترین پرسی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ش گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌باره‌ی‌ بارودۆخی‌ ئێستای‌ هه‌رێم و  بڕیاره‌كانی‌ حكومه‌تی‌ عیراق.

نەورۆز مەولود، وەزیری شارەوانی ‌و گەشتوگوزار ڕایگه‌یاند :  ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان کۆدەبێتەوە و تەوەرێكی دیاریكراو نییە و باسی دۆخی ئێستا هەرێمی كوردستان دەكەین.

وەزیری شارەوانی ‌و گەشتوگوزار باسی لەوەش كرد کە كەمكردنەوەی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی 2018 ی عێراق لەلایەن بەغداوە یەكێك دەبێتە لەو پرسانەی گفتوگۆی لەبارەوە دەكەن.




AM:11:08:06/11/2017