نێچیرڤان بارزانی: هەرێم ئامادەیە سەرجەم داهاتەکانی رادەستی بەغدا بکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند " ئەگەر حکومەتی عێراق مووچە و 17% ی بودجە بنێرێت، ئامادەین نەوت و فڕۆکەخانە و دەروازە و سەرجەم داهاتەکانیان رادەست بکەین".

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا رایگەیاند "ئەگەر بەغدا نییەتی هەیە، ئێمە ئامادەین و هیچ رێگرییەکمان نییە، با بەپێی داتاکانی بایۆمەتری مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت".
لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی " لەبارەی رادەستکردنی نەوت و داهاتەکانیش گوتی: "ئامادەین نەوت و تەواوی داهاتەکان رادەستی حکومەتی عێراق بکەین، ئەگەر پشکی 17% و، بەپێی دەستوور شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت".
لەو بوارەدا وتیشی "ئەگەر بەغدا نییەتی هەیە، ئێمە ئامادەین و هیچ رێگرییەکمان نییە، با بەپێی داتاکانی بایۆمەتری مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت".
سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای کوردستان ناوبراو وتی "ئێستا هەرێمی کوردستان بە قۆناخێکی سەختدا تێدەپەڕێت، بە یەکڕیزیش ئەو قۆناخە تێدەپەڕێنین". 
بارزانی لەسەر کێشەکان لەگەڵ بەغدا دەڵێت " پێمانوایە کێشەکان بە بەکارهێنانی هێزی سەربازی چارەسەر نابن، بەڵكو گفتوگۆیەکی جددییان دەوێت و بەئاشییانە دەگەینە چارەسە".
سەبارەت بەکێشەکان لەسەر فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنورییەکان، نێچیرڤان بارزانی دەڵێت "دەمانەوێت بەپێی دەستوور کێشەی داهات و دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان بۆ ئێستا و بۆ نەوەکانی داهاتوو چارەسەر بکەن".




PM:01:17:06/11/2017