ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەندرا

لە كەركوك بەبۆنەی چلەی ئیمام حسێن، ڕۆژێك پشووی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاكانی ئەو شارە ڕاگەیەندرا.


بەگوێرەی نوسراوێكی پارێزگای كەركوك، كە وێنەیەکی دەست "سپی میدیا" کەوتووە و واژۆی ڕاكان سەعید پارێزگاری كەركوك بەوەكالەتی لەسەرە  ئەوەخراوەتەڕوو، "بەهۆی ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن-ەوە، سەرجەم فەرمانگەو دامودەزگاكان ئاگاداردەكەینەوە كە ڕۆژی پێنجشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2017 پشووی فەرمییە".

ڕاشیگەیاندووە "ئەو پشووە، ناوەندەكانی تاقیكردنەوە لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی كەركوك ناگرێتەوە".




PM:09:14:06/11/2017