وەزارەتی دارایی خشتەیەكی نوێی موچەی راگەیاند

ئەمرۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی نوێ موچەی مانگی هەشتی سەرجەم وەزارەت‌و دەستەكانی راگەیاند.

خشتەكە بەم شێوەیە:
 
1-ڕۆژی یەك شەممە بەرواری 12/11/2017، مووچەی (خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی) و مووچەی مانگی 8ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.

- وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان
- وەزارەتی كارەبا
- وەزارەتی پلان دانان
- دیوانی چاودێری دارایی
- ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
- دەستەی ژینگە
- دەستەی وەبەرهێنان
- دەستەی مافی مرۆڤ
- دەزگای مین
- دەستەی دەسپاكی
- كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی كوردستان

2- ڕۆژی دوو شەممە بەرواری 13/11/2017، مووچەی مانگی 8ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
- وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار
- وەزارەتی گواستنەو گەیاندن
- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
- وەزارەتی ئاوەدان كردنەوەو نیشتەجێ‌ كردن
- وەزارەتی سامانە سروشتیەكان

3- ڕۆژی سێ‌ شەممە بەرواری 14/11/2017، مووچەی مانگی 8ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
- وەزارەتی كشتوكال و سەرچاوەكانی ئاو
- وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی
- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
- مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی
- مووچەی (كەم ئەندامان)ی سەر بە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی

4- ڕۆژی چوار شەممە بەرواری 15/11/2017، مووچەی مانگی 8ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
- وەزارەتی داد
- ئەنجومەنی دادوەری
- سەرۆكایەتی هەرێم
- سەرۆكایەتی پەرلەمان
- سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران




AM:10:26:08/11/2017