چەكدارانی نەناسراو چوار كارمەندی كۆمپانیای نەوتی باكور دەڕفێنن
چەند چەكدارێكی نەناسراو ئەمرۆ چوار كارمەندی كۆمپانیای نەوتی باكور بەرەو شوێنێكی نادیار دەڕفێنن.
بەپێی هەواڵێكی سۆمریە نیوز، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی خورماتوو لەمبارەیەوە رایگەیاندوە هێزە ئەمنییەكان زانیارییان لایە كە ئەو چوار كارمەندە لەلایەن چەند چەكدارێكەوە ڕیفێندراون و ئێستاش سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لەڕووداوەكە.
PM:08:24:10/11/2017