فه‌رمانده‌ى میحوه‌رى ڕۆژئاواى كه‌ركووك ڕایگه‌یاند هێزێكى حه‌شدى شەعبی له كه‌ركووكه‌وه به‌ره‌و پردێ جوڵێنراون و ئامانجی هاتنەکەشیان نازانرێ.
كه‌مال كه‌ركووكى، فه‌رمانده‌ى میحوه‌رى ڕۆژئاواى كه‌ركووك به ماڵپەڕی "باس‌نیوز"ى ڕاگه‌یاند "ئه‌م ئێواره‌یه هێزێكى سه‌ربازى میلشیاكانى حه‌شد به‌ره‌و پردێ جوڵێنراون، ئێستا هێزه‌كه له قه‌ڵاى پردێیە، به‌ڵام هێشتا نازانرێ ئامانج له هاتنى ئه‌و هێزه چیه، چونكه بۆچوونى جیاواز بۆ هاتنى ئه‌و هێزه هه‌یه، هه‌ندێك ده‌ڵێن بۆ شه‌ڕه هه‌ندێكى دیكه‌ش ده‌ڵێن بۆ پێوانى زێیه".
كه‌ركووكى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه هێزێكى دیكه‌ى حەشد به‌ره‌وه دوبز جوڵێنراون.