"بەغدا نەوتی سپی ڕەوانەی سلێمانی دەكاتەوە"
بە وتەی سەرۆکی نەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەم زووانە بەغدا دەست بە رەوانەکردنی نەوت بۆ پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەکاتەوە.
ئازاد حەمە ئەمین بە ماڵپەڕی كوردیوی زمانحاڵی یەکگرتووی ئیسلامی وتووە:" دوای ئەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران كۆبوینەوە و باسی ئەو گرفتەمان كرد ئێمە وەك ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نوسراومان ئاراستەی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق كردوە بۆ چارەسەری ئەو بابەتە ".
وتیشی:" بە وردی ئامارەی خێزانەكانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەكانی گەرمیان و راپەرینمان ناردووە و بەلێنمان پێدراوە لە ئایندەیەكی نزیكدا بۆ هەرمالێك بەرمیلێك نەوت دابین بكرێت".
AM:11:42:11/11/2017