ڕۆژنامه‌یه‌كی لوبنانی لەبارەی ئه‌نجامدانی گفتوگۆی نێوان هه‌رێم و به‌غدا دەڵێت "ئه‌م هه‌فته‌یه موفاجه‌ئه به‌ڕێوه‌یه"، ئاشكراشیكردوه، "فڕۆكه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی چاوه‌ڕێی ڕه‌زامه‌ندی عه‌بادی ده‌كات بۆ هه‌ڵفڕین به‌ره‌و به‌غدا".
ئەمڕۆ شەممە 11ی تشرینی دووەم ڕۆژنامه‌ی خه‌به‌ری چاپی لوبنانی بڵاویكردۆته‌وه، له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه، جموجۆڵه دیبلۆماسیه‌كان به‌ئاراسته‌ی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا ده‌ستپێده‌كات و چاوه‌ڕوانی موفاجه‌ئه ده‌كرێت، به‌شێوه‌یه‌ك فڕۆكه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت، ته‌نها له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی حه‌یده‌ر عه‌بادی وه‌ستاوه بۆ هه‌ڵفڕین به‌ره‌و به‌غدا.
ڕۆژنامەکە ئه‌وه‌شی بڵاوكردۆته‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی ڕاگه‌یاندوه، دۆسێكانی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان، موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و بودجه، گرنگترین پرسه باسكراوه‌كان ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا.
سه‌باره‌ت به‌مه‌رجه‌كانی به‌غدا بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ هه‌رێم، ڕۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی "به‌غدا مه‌رجی نوێی بۆ هه‌رێم داناوه كه بریتییه له‌وه‌ی ده‌بێت ئه‌و وه‌فده دانوستانكاره‌ی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، ڕه‌زامه‌ندی هه‌مولایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی له‌سه‌ربێت و گره‌نتی به‌به‌غدا بدرێت سه‌باره‌ت به‌یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌بێت پرسه‌كان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوردابن".
ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، له‌دوو ڕۆژی داهاتودا ڕێكه‌وتنێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق ئیمزاده‌كرێت و كۆتایی به‌كێشه ئه‌منیه‌كان ده‌هێنرێت.