پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك ئاشكرای ده‌كات كه له‌لایه‌ن ملیشیاكانی سه‌ر به ئێرانه‌وه هه‌وڵی كوشتنی دراوه.
د. نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکوک له‌دیدرێكدا له‌گه‌ڵ رادیۆی NPRی ئه‌مه‌ریكی دەڵێت" "چه‌ندینجار له‌لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانه‌وه په‌یوه‌ندیم پێوه كراوه و داوایان لێ كردووم بگه‌ڕێمه‌وه ماڵه‌وه، مه‌به‌ستیشیان ئه‌وه بووه بمكوژن".
نه‌جمه‌دین كه‌ریم سەبارەت بە رووداوەکانی ١٦ تشرینی دووەم و دوای ئەو رووداوانە دەڵێت "ئه‌وه‌ی له كه‌ركوك كرا خیانه‌ت بوو" هەروەها دەشڵێت "كه‌ركوك هه‌ر به‌شێكه له كوردستان و سازش له‌سه‌ر ناسنامه‌كه‌ی ناكرێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا له‌باره‌ی پشتیوانی جیهانی ده‌ره‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان كه‌ریم به‌ئاشكرا رایگه‌یاند "به‌داخه‌وه له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به پرسی كورده‌وه هه‌یه، ئه‌مه‌ریكی و ئه‌ورووپیه‌كان دووڕوو بوون، ئێمه به‌ئاشكرا گوتمان ریفراندۆم واتای ده‌ستبه‌جێی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی نییه".