هاتنی هێزی پاسەوانی سەرۆك كۆمار بۆ خوورماتوو ڕەت دەكرێتەوە

دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی هاتنی دوو یەكەی سەربازی گاردی پاسەوانانی سەرۆك كۆماری عێراق بۆ قەزای دوزخورماتوو، لە میدیا عێراقیەكانیشەوە هاتنی ئەو جۆرە هێزانە ڕەت دەكرێتەوە.

میدیا عێراقیەكان لە زاری سەرچاوەیەكی باڵای ئەمنیەوە بڵاویان كردەوە هەواڵی هاتنی هێزی پاسەوانی سەرۆك كۆمار بۆ دوزخورماتو لەسەر فەرمانی حەیدەر عەبادی دوورە لە ڕاستیەوە و تەنها هێزی سوپای عێراق و حەشدی لێیە.

هاوكات دەستەی هەماهەنگی ڕێكخراوە توركمانیەكان لە بەیاننامەیەكدا ڕایانگەیاند هاتنی هەر جۆرە هێزێكی دیكەی سەربازی جگە لە حەشد و سوپای عێراقی ڕەت دەكەینەوە بۆ كەركوك و دوزخورماتوو، چونكە سەر لە نوێ كێشە لە نێوان كورد و توركمان دروست دەبێتەوە.







PM:03:04:12/11/2017