رێینماییەكانی كەشناسی بۆ حاڵەتی بوومەلەرزە
لەكاتی روودانی بوومەلەرزە چەندین رێنمایی پێویست هەیە كە دەبێت رەچاو بكرێت‌و كەشناسی هەرێمی كوردستان رێنماییەكان بەم شێوەیە باس دەكات:
لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیی چڕ‌وپڕ له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئه‌گه‌ری به‌ركه‌وتنیان هه‌یه به بوومه‌له‌رزه‌و دروستكردن و بڵاوكردنه‌وی نه‌خشه‌ی تایبه‌ت به (ناوچه بوومه‌له‌رزه‌ییه‌كان).
١- دامه‌زراندنی تۆڕێكی تایبه‌تی روانگه‌كردن و تۆماركردنی چالاكیی بوومه‌له‌رزه‌یی.
٢ - لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر پێوه‌ره‌كانی پاراستن له بوومه‌له‌رزه‌و تێخستن و ره‌چاوكردنی له‌نێو دیزاینی باڵه‌خانه‌و ته‌لارو دامه‌زراوه‌و خاونووه‌كان.
٤ – ده‌ستنیشانكردنی ئارامترین ناوچه بۆ بونیاتنانی خانوو و باڵه‌خانه‌و كارگه‌كان…هتد.
٥ – بڵاوكردنه‌وه‌ی رێنمایی پێویست و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌نێو هاوڵاتیاندا تا بتوانن به چاكترین شێوه مامه‌ڵه بكه‌ن له‌كاتی روودانی هه‌ر بوومه‌له‌رزه‌یه‌كدا.
٦ - تا بكرێت شوێنی دانیشتنی خێزان دووربێت له دۆڵاب و كتێبخانه‌و هه‌ر كه‌ل و په‌لێكی دیكه‌ی گه‌وره‌و هه‌رچی شتێكی قوڕس له نزمترین ئاستدا دابنرێت و هه‌روه‌ها دۆڵاب و مێزه گه‌وره‌كانی ته‌له‌ڤزیۆن و گیزه‌ره‌كان له ده‌ره‌وه‌ی ژووره‌كاندا پێویسته به شێوه‌یه‌كی توند تۆكمه به دیواره‌كاندا ببه‌سترێنه‌وه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌له ساڵی ١٩٩٤ له كالیفۆرنیا ئه‌نجامدرا، ده‌ركه‌وت كه‌وا به‌ربوونه‌وه‌ی دۆڵاب و كتێبخانه قورسه‌كان به‌سه‌ر دانیشتوانی نێو ژووره‌كان له كاتی روودانی بوومه‌له‌رزه‌دا، بۆته هۆی %٥٥ ی حاڵه‌ته‌كانی گیان له‌ده‌ستدان، به‌ڵام به‌ربوونه‌وه‌ی كه‌ل و په‌له‌كانی دیكه‌ی ئاسایی ته‌نها %١ بووه.
٧ - ده‌ستنیشانكردنی چاكترین شوێنه‌كانی خۆ حه‌شاردان له‌نێو ماڵ یان فه‌رمانگه‌و دامه‌زروه‌كان به گشتی و نیشاندانیان بۆ ئه‌ندامانی خێزان و كارمه‌ندان تا زووتر شاره‌زابن و خێرا بگه‌نه شوێنی مه‌به‌ست.
٨ – هه‌رده‌م جووته پێڵاوێكی زیاد، لایتێكی شه‌حنكردنه‌وه‌و لایتێكی گڵۆپی ئاسایی، ئامێرێكی رادیۆ چه‌ند پاترییه‌ك بخه‌ره ژێر ئه‌و قه‌ره‌وێڵه‌یه‌ی كه له‌سه‌ری ده‌خه‌وی.
٩ – بوونی ئاگركوژێنه‌وه‌یه‌كی له‌بارو گونجاو له‌نێو ماڵه‌كه‌تداو راهێنانی ئه‌ندامانی خێران به گشتی له‌سه‌ر چۆنییه‌تی به‌كار هێنانی له كاتی پێویستدا.
١٠ - دابینكردنی سندوقی (فریاگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان) داوو ده‌رمانی زۆر پیۆیست و پێداویستی خێزان له ئاو‌و خۆراكی پێویست بۆ ماوه‌ی لایه‌نی كه‌م (٣) رۆژ، به‌پێی سروشتی پێكهاته‌یان و بوونی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت تیایاندا‌و دانانی له‌و شوێنه‌ی كه ده‌ستنیشانكراوه وه‌ك له‌بارترین شوێنی خۆ حه‌شاردان.
١١ - بوونی كۆپییه‌كی زیاد له دیكۆمێنته گرنگه‌كانی خێزانیی وه‌ك (ناسنامه‌كان و بۆنده عه‌قارییه‌كان و فایله ژمێریارییه‌كان) و لیستی ناوی خزم و كه‌سانی نزیك له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ته‌له‌فۆن یان مۆبایلیان و هه‌ڵگرتنیان له شوێنێكی پارێزراو.
١٢ - به‌رده‌وام چ له‌ناو ئۆتۆمبێلت یاخود له‌شوێنێكی زۆر گونجاو‌دا ئه‌م كه‌ل و په‌ل و پێداویستیانه هه‌ڵبگره:
(ده‌رمانی پێویست، سندووقێكی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی، چاویلگه‌ی پزیشكیی تایبه‌ت به‌خۆت یان هه‌ر ئه‌ندامێكی خێزانه‌كات، بوتلی ئاو به پێی پێویست، پێڵاوی توند‌و تۆڵ، نه‌خشه، بڕێك پاره، لیستێك به ژماره‌ی مۆبایل و ته‌له‌فۆنی پێویست، خۆراكی سووك وه‌ك كێك و بسكویتی ووشك، كۆپی ناسنامه‌كان).
چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی دروست له كاتی روودانی بوومه‌له‌رزه‌دا
له‌كاتی روودانی هه‌ر بوومه‌له‌رزه‌یه‌كدا له بیرتان بێت به خێرایی و به ئارامی هه‌ڵس و كه‌وت بكه‌ن و شوێنی گونجاو بۆ خۆپاراستن بدۆزنه‌وه.
له‌ماڵدا
١ - سه‌رو ده‌م و چاوتان بپارێزن به‌هه‌ر شتیك كه له‌به‌ر ده‌ستدا بێت و به‌ره‌و نزیكترین گۆشه‌ی ژووره‌كانتان بڕۆن یان بچنه ژێر مێز و په‌یژه (قاڵدرمه) ی ماڵه‌كانتان.
٢ - له په‌نجه‌ره‌و دیواری ده‌ره‌وه و ئاوێنه‌و كه‌لوپه‌لی هه‌ڵواسراو و مه‌كته‌به‌ی ناو ماڵ دووركه‌ونه‌وه.
٣ - له كاتی ته‌واو بوونی كاریگه‌ری بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا كاره‌باو سۆبه‌و غازی ناو ماڵ بكوژێنه‌وه.
له ده‌ره‌وه
١ - به‌پێی توانا له باڵه‌خانه‌كان دووركه‌ونه‌وه‌و بڕۆنه نزیكترین شوێنی كراوه‌و خۆتان بپارێزن له پارچه به‌ردو دیوار‌و هه‌رشتێكی ناجێگیر.
٢ - له پرد‌و ئه‌نده‌رپاس و كێبڵی كاره‌باكان و ستوونه‌كان و دره‌خت و ریكلامی هه‌ڵواسراوی به‌رده‌م دوكان و شوێنه بازرگانییه‌كان دووركه‌ونه‌وه.
له ناو ئۆتۆمبیل
١ - راسته‌وخۆ له شوێنی خۆتان بووه‌ستن و له ناو ئۆتۆمبێله‌كانتاندا بمێننه‌وه.
٢ - ئه‌گه‌ر له ژێر پرد‌و ئه‌نده‌رپاس و ته‌نیشت دره‌خت و نزیك باڵه‌خانه‌و تاوێره‌كانی كاره‌باو په‌یوه‌ندییه‌كاندا بوون هه‌وڵ بده‌ن دووركه‌ونه‌وه به ئۆتۆمبێله‌كانتان یان به‌پێ.
له قوتابخانه و فه‌رمانگه و كارگه‌كاندا
١ - له‌كاتی روودانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا بچنه ژێر مێزه توند‌و تۆڵه‌كان یان بچنه گۆشه‌ی ژووره‌كان و دووركه‌ونه‌وه له شووشه‌و په‌نجه‌ره‌و ژێر گلۆپ و (سوره‌یا) هه‌ڵواسراوه‌كان.
٢ - هه‌وڵبده به كه‌ره‌سته‌یه‌ك سه‌رتان بپارێزن.
٣ - به‌هیچ جۆریك به‌رزكه‌ره‌وه (مصعد) به‌كارنه‌هێنن.
٤ - دووركه‌ونه‌وه له هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی گازیی سوتێنه‌رو كیمیاوی و تیشكده‌ر.
٥ - دووركه‌ونه‌وه له محه‌ویله‌ی كاره‌باو بۆردی كۆنتڕۆل و كێبڵی كاره‌بای پاڵه‌په‌ستۆ به‌رز.
پاش كۆتایی بوومه‌له‌رزه‌كه
١ - ده‌بێت ئاماده‌بین بۆ روودانی بوومه‌له‌رزه‌ی دواتر كه ده‌بێته هۆی رووخاندنی باڵه‌خانه‌كان كه به بوومه‌له‌رزه‌ی پێشتر (سه‌ره‌كی) زیانیان پێگه‌یشتووه.
٢ - ده‌رگای ماڵه‌كانتان دابخه‌ن و روو بكه‌نه شوێنه كراوه‌كان.
٣ - گوێ له رێنماییه‌كانی به‌رگری شارستانی بگرن و جێبه‌جێیان بكه‌ن.
٤ - ئه‌وكه‌سانه‌ی به سه‌ختی زیانیان پێگه‌یشتوه مه‌یانجوڵێنن تا تیمه‌كانی فریاكه‌وتن به هانایانه‌وه ده‌چن.
٥ - نزیك مه‌كه‌ونه‌وه له شوێنه رووخاوه‌كان و ئاوێك مه‌خۆنه‌وه كه له سه‌رچاوه‌كه‌ی دڵنیا نه‌بن.
PM:11:11:12/11/2017