ئیداره‌ی گه‌رمیان زیانه گیانی و ماددیه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه له‌سنوره‌كه‌دا ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت "دوو هاوڵاتی گیانی له‌ده‌ستداوە".
ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی میدیا" نێردراوه، ڕایگەیاندووە "به‌پێی زانیارییه‌كانی پسپۆرانی بومه‌له‌رزه، چه‌قی بومه‌له‌ره‌زه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و نزیك سه‌یرانگای سه‌رته‌كی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان بووه به‌گوڕی 7.2، به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه له‌سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌داخه‌وه دوو هاوڵاتی گیانی له‌ده‌ستدا و 100 هاوڵاتی تر هێنراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌لار و كفری كه له‌و ژماره‌یه 10كه‌سیان برینداربوون و ئه‌وانه‌ی تریان باری ته‌ندروستیان تێكچووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له‌شاری كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان و قه‌زا و ناوچه جیاوازه‌كانی تری سنوره‌كه ده‌یان خانوو درزیان تێكه‌وتووه و چه‌ندین شوێنی كار و ماركێتیش زیانیان هه‌بووه، هه‌ر به‌هۆی بومه‌له‌ره‌زه‌كه‌وه،"قه‌ڵای شێروانه زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه و به‌شێكی رووخاوه".
ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاشکرایدەکات كه سه‌یرانگای سه‌رته‌كیش له‌سنوره‌كه كه‌سه‌نته‌ری بومه‌لورزه‌كه بووه، زیانی زۆری به‌ركه‌ووتووه و به‌هۆی داروخانی شاخه‌كانی رێگای هاتوچۆی په‌كی كه‌وتووه.
ئەوەشی ڕاگەیاندووە "قه‌ڵای ناحیه‌ی مه‌یدان كه‌باره‌گای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه زیانی پێگه‌یشتووه و سێ پێشمه‌رگه تیایدا برینداربوون"، دیوانی ناحیه‌ی مه‌یدانیش زیانی به‌ركه‌وتووه، له‌گونده‌كانی سنوره‌كه‌ش جێگای ئاژه‌ڵ روخاوه و ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵ تیاچوون.