بەڕێوەبەرایەتى کەشناسی و بومەلەرزەزانى هەرێم رایگەیاندووە، ئەمشەو لە سێ کاتى جیاوازدا سێ بومەلەرزە هەرێمى کوردستانیان هەژاندووە و ۷ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە.
کەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو سێ بومەلەرزە هەرێمى هەژاندووە و سەنتەرەکەى ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کاتژمێر ٨:٣٥ خولەک بومەلەرزەی یەکەم بە گوڕی ٤.٥ ڕوویداوە و دواتر لە کاتژمێر ٩:١٨ خولەک بومەلەرزەى دووەم و بە هێزترینیان بە گوڕی ٧.٢ ڕوویداوە و دوای ئەوەش ٩:٢٨ خولەک بوومەلەرزەى سێیەم ڕوویداوە بەگوڕێ ٤.٦ .
ئەمەش لە کاتێکدایە بە هۆی بومەلەرزەکانەوە ٧ هاوڵاتی گیانیان لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٥٠ برینداربوون.
هاوکات لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە ٢٠٧ کەس گانیان لەدەستداوە و ١٧٠٠ کەسیش برینداربوون و دەیان خانوو و باڵەخانەیش ڕوخاون.