بوومەلەرزەەیەکی دیکە بەنداوی دەربەندیخان دەھەژێنێت و ھۆشداریی دەدرێتە کارمەندەکانی و تا ئێستا گوڕەکەی ئاشکرا نەکراوە.
پەیامنێری "سپی میدیا" لە لە دەربەندیخانەوە ئاشکرایکرد بوومەلەرزەیەک دوای کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە بەنداوی دەربەندیخانی داوە.
هاوکات تیمی کەشناسی سەردانی بەنداوەکەیان کردووە و لەوێ ئاگادار کراونەتەوە، کە بەنداوەکە بە زووترین کات جێ بھێڵن، چونکە بوولەرزەیەکی دیکە لە بەنداوەکەی داوە و مەترسیی داڕمانی بەنداوەکە ھەیە.
ئەوە لەکاتێکدایە کەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو سێ بومەلەرزە هەرێمى هەژاندووە و سەنتەرەکەى ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کاتژمێر ٨:٣٥ خولەک بومەلەرزەی یەکەم بە گوڕی ٤.٥ ڕوویداوە و دواتر لە کاتژمێر ٩:١٨ خولەک بومەلەرزەى دووەم و بە هێزترینیان بە گوڕی ٧.٢ ڕوویداوە و دوای ئەوەش ٩:٢٨ خولەک بوومەلەرزەى سێیەم ڕوویداوە بەگوڕێ ٤.٦ .
ئەمەش لە کاتێکدایە بە هۆی بومەلەرزەکانەوە ٧ هاوڵاتی گیانیان لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٥٠ برینداربوون.
هاوکات لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە ٢٠٧ کەس گانیان لەدەستداوە و ١٧٠٠ کەسیش برینداربوون و دەیان خانوو و باڵەخانەیش ڕوخاون.