داوا لە خوا دەكرێت "قورسترین غەزب بەسەر سوپای عێراقدا" ببارێنێت
سەرۆكی لیستی نەتەوەیی لە پەرلەمانی كوردستان لە پۆستێكدا رایدەگەیەنێت كوردو عەرەب برا نین.
ئاری هەرسین كە پاش پرۆسە ریفراندۆمی سەربەخۆییو هێرشی حەشدی شەعبی بۆ سەر ناوچەكانی كوردستان لیستی نەتەوەیی لە پەرلەمانی كوردستان راگەیاند لە نوێترین پۆستی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك دەنوسێت:
"سوپای عێراق داگیرکەرە و لە خوای گەورە داواکارین کە قورسترین غەزەبی خۆی بەسەردا ببارێنێت. کورد و عەرەبیش برا نین ھەتا کورد دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی دانەمەزرێنێت".
PM:09:44:13/11/2017