زانیاری لەبارەی بومەلەرزەیەكی دیكەوە ئاشكرادەكرێت

ناوەندی بومەلەرزەزانی ئەمریكا و سەرپەرشتیاری تۆڕی نیشتیمانی كوەیت بۆ چاودێری بومەلەرزە ئەو هەواڵە ڕەت دەكەنەوە باس لە ڕوودانی بومەلەرزەیەكی گەورە دەكات لە چەند ڕۆژی داهاتوودا.
 
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و دوای ڕوودانی بوومەلەرزە گەورەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەواڵی  ئەوە بڵاوكرایەوە كە گوایە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ناوچەی كەندا و عێراق و ئێران ڕووبەڕووی بومەلەرزەیەكی بەهێز دەبنەوە.

 سەرپەرشتیاری تۆڕی نیشتیمانی بۆ چاودێریكردنی بومەلەرزە لە وڵاتی كوەیت ئەو هەواڵەی بە ناڕاست و دروستكراو لەقەڵەمدا و وتوویەتی "ئەو هەواڵە دورە لە ڕاستییەوە، چونكە ناتوانرێت پێشبینی ڕوودانی بومەلەرزە بكرێت،
 
بە هەمان شێوە ناوەندی بومەلەرزەزانی ئەمەریكاش هەواڵەكەی ڕەتكردووەتەوە




AM:11:53:15/11/2017