وێنە.. ئەرشیف
سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی له په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی ئه‌و حزبه رایده‌گه‌یه‌نێت " پێشبینی ده‌كه‌ین په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و توركیا به‌ره‌و باشتر بچێت".
ئایدن مه‌عروف به ئاژانسی ئه‌نادۆڵی راگه‌یاندوه "له رابردوودا توركیا زۆر هاوكاری و پشتیوانی له ئاواره‌كانی مووسڵ و كه‌ركووك و ته‌له‌عفه‌ر و شه‌نگال و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كردووه ئه‌وانه‌ی له ترسی داعش ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی تر بوون، به تایبه‌ت له رێگه‌ی مانگی سووری توركیا و رێكخراوه‌كانی ئافاد و تیكا، توركیا له هه‌موو كات زیاتر گرنگیی به رووی مرۆیی و پشتیوانی له ستهملێكراوانی پێكهاته‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له ناوچه‌كه ده‌دات، بۆیه له‌م كاته‌دا به‌داخه‌وه له چه‌ند رۆژی رابردوو بوومه‌له‌رزه رووی دا له هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت له سلێمانی و ده‌ربه‌ندیخان و هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌بوو توركیا یه‌كه‌م وڵات بوو له‌سه‌ر رووی زه‌مین كه به‌هانای لێقه‌وماوانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه بێت و پاڵپشتییه‌كی زۆری كرد له رێگه‌ی رێكخراوهكانییهوه".
وتیشی: "هه‌ر له ساته‌كانی یه‌كه‌می بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه توركیا به گشتی و لێپرسراوانی توركیا له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و رێكخراوه‌كانی مانگی سوور و ئافاد و تیكا په‌یوه‌ندییان به لێپرسراوانی هه‌رێم كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات یارمهتییهكانییان بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرن، ئه‌مه هه‌نگاوێكی زۆر زۆر باشه، هه‌نگاوێكی مرۆییه، توركیا پێشتریش رایانگه‌یاندبوو به هیچ شێوه‌یه‌ك سزای خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ناده‌ن و ئه‌وان ئه‌و بارگرژییانه‌ی كه روویاندا كه زیاتر سیاسییه و هۆكاره‌كه‌شی هه‌رێمی كوردستانه وایكرد په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ره‌و خراپی بڕوات، به‌تایبه‌ت ریفراندۆم وایكرد په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ره‌و تێكچوون بچێت، بۆیه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین به‌رده‌وام په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمیش له‌گه‌ڵ توركیا باش بێت، چونكه توركیا وڵاتێكی زۆر گرنگه و گرنگ و بایه‌خی به پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی و مرۆیی و سیاسه‌تی خاوێن ده‌دات له هه‌رێم، بۆیه پاڵپشتیی توركیا بۆ خه‌ڵكی كوردستان و پێكهاته‌كانی باشن".
سه‌باره‌ت به كاریگه‌ریی ئه‌و یارمه‌تییانه و به‌هاناوه هاتنی توركیا هه‌ر له سه‌ره‌تای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌وی یه‌كشه‌ممه له‌سه‌ر دووشه‌ممه‌ی رابردوو كه پتر كاریگه‌ریی له شاری ده‌ربه‌ندیخان له پارێزگای سلێمانی به‌جێهیشت به هۆی ئه‌و گوڕه‌ی هه‌یبوو كه 7,2 پله بوو به پێوه‌ری ریخته‌ر له‌سه‌ر بارودۆخ و په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا، ئایدن مه‌عروف بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند "ئه‌مه‌ی روویدا مه‌سه‌له‌یه‌كی مرۆییه كه توركیا گرنگیی پێ ده‌دات، توركیا به بێ جیاوازی یارمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان له رووی مرۆییه‌وه ده‌دات، هیوادارین ئه‌مه‌ش ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ پێشتر، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر خۆمان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان راده‌وه‌ستێت، چونكه ئێمه هۆكار بووین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه به‌ره‌و گرژی بچن، بۆیه پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له رووی سیاسی و دیپلۆماسیشه‌وه به‌ره‌و باشتر بچن".