پارتی و گۆڕان کۆدەبنەوە

وابڕیارە ئەمرۆ پێنجشەممە دوو وەفدی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان‌و بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی كۆببنەوە.

جەلال جەوهەر ئەندامی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان بە میدیای حزبەکەی وتووە، فازڵ میرانی ‌سكرتێری ‌مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ‌سەرۆکایەتی شاندەکە دەکات.

بەپێی زانیارییەكان لەكۆبوونەوەكەی ئەمرۆدا گفتوگۆ لەسەر دۆخی سیاسی هه‌رێم و قۆناغه‌كانی ‌دوای ڕیفراندۆم و ئه‌و كێشه‌ و ئاڵۆزییانه‌ی‌ به‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیان گرتووه‌ دەکەن.




AM:09:36:16/11/2017