حکومەتی عێراق وەک بەدەنگەوە هاتنی زیانەکانی شاری بەنداوی دەربەندیخان بڕیاریان داوە لە چەند رۆژی داهاتوودا ٣ ملیار دینار بدەن بەو شارە.
ماڵپەڕی دوارۆژ لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا کە ئەمڕۆ لەگەڵ ناسح مەلا حەسەن دا سازیکردەووە، وتویەتی " ئەمڕۆ پێنج شەممە وەفدێکی حکومەتی عێراق سەردانی دەربەندیخانیان کردووە و به‌ڵێنیانداوه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م بڕی 3 ملیار دیناریان بۆ بنێرن".
قایمقامی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان ڕاشیگەیاندووە "به‌هۆی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان كه‌وتووه له ئه‌نجامی بومه‌له‌رزه‌كه‌دا، ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی حكومه‌تی عێراق به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی به‌نداوه‌كه له‌سه‌ر ناوچه‌كانی خوارووی عێراق گه‌یشته شاره‌كه و له‌گه‌ڵیان كۆبووینه‌وه".
ناسح مەلا حەسەن ئاشكراشیكرد "وه‌فده‌كه به‌ڵێنیاندا له هه‌فته‌ی داهاتوودا و وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م بڕی 3 ملیار دینارمان بۆ بنێرن، ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ش ته‌رخان ده‌كرێت بۆ تیمه بیانییه‌كان تا پشكنین بۆ به‌نداوه‌كه بكه‌ن".
بەپێی دەستوری عێراق بەنداو پرسێکی سیادیەوەو بەرپرسیارێتی دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتی ناوەندی.