کەسێکی نزیکی ئه‌فسه‌ره كوژراوه‌كه ده‌ستگیر كرا
سەبارەت بە کەیسی کوژرانی ئەفسەرێکی پێشمەرگە کە تەرمەکەی شەوی رابردوو لە هەولێر دۆزرایەوە، پاسەوانی تایبەتی ئەو ئەفسەرە دەستگیر کرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه "كه‌سێك به تۆمه‌تی رووداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو كه ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه تیادا گیانی له‌ده‌ست دابوو ده‌ستگیركرا".
پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "ده‌ستگیركراوه‌كه، ناوی (ح.خ)ه و پاسه‌وانی تایبه‌تی ئه‌فسه‌ره‌كه بووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "خانه‌واده‌ی ئه‌فسه‌ره‌كه‌ش سكاڵایی یاساییان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه تۆماركردووه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ رووداوه‌كه كرایه‌وه".
PM:01:54:18/11/2017