ده‌قى نامه‌یه‌كى "نهێنى" كه‌مال كه‌ركوكی به‌رپرسی میحوه‌ری خۆرئاوای كه‌ركوكى هێزى پێشمه‌رگه بۆ مه‌سعود بارزانى ئاشكرا بوو، ناوبراو له نامه‌كه‌دا دەڵێت "ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى داتانناوه، له پردێ وه‌ك خۆى جێبه‌جێى ده‌كه‌ین".
ماڵپەڕی "میللەت"ی نزیک لە یەکێتی بڵاویکردۆتەوە کە ئەو نامەیە له‌ناو ماڵه‌كەی کەمال کەرکوکی له كه‌ركوك به‌جێماوه و ناوبراو له نامه‌كه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "جه‌نابتان دڵنیا ده‌كه‌ین له میحوه‌ری ئێمه به هیچ جۆرێك ته‌قه روونادات به‌رامبه‌ر سوپا و چه‌كدارانی عێراقی"، ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى داتانناوه، له پردێ وه‌ك خۆى جێبه‌جێى ده‌كه‌ین".
بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەڕەکە نامەکە له رێكه‌وتى 15 ى 10 ى 2017 دا واته رۆژێك پێش هێرشى هێزه سه‌ربازییه‌كانى عێراق بۆسه‌ر پارێزگاى كه‌ركوك و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیكه‌ى كوردستان ئاڕاسته‌ى مه‌سعود بارزانى كردووه، كه‌مال كه‌ركوكی به‌رپرسی میحوه‌ری خۆرئاوای كه‌ركوكى هێزى پێشمه‌رگه نوسیویه‌تى "له‌سه‌ر فه‌رمانی جه‌نابتان له‌ڕێگه‌ی كاك فازڵ به‌رواری راسپێردراوی پارتیمان له‌ناو له‌شكری عێراق، ته‌نسیقی ته‌واومان له گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غداد هه‌یه و جه‌نابتان دڵنیا ده‌كه‌ین له میحوه‌ری ئێمه به هیچ جۆرێك ته‌قه روونادات به‌رامبه‌ر سوپا و چه‌كدارانی عێراقی".
ناوبراو له به‌شێكى دیكه‌ى نامه‌كه‌یدا بۆ بارزانى، ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "جه‌نابتان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی له نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆك پێمانگه‌یشتووه بۆ پردێ، وه‌كو خۆی جێ به‌جێ ده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ی له جه‌نابتمان پێویسته ته‌نیا دڵنیابوونه له‌وه‌ی كه ئه‌مشه‌و هێزه‌كانی كاك شێخ جه‌عفه‌ر هانبدرێن ئه‌وان له میحوه‌ری خۆیان له كه‌ركوك ته‌قه له سوپای عێراقی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر جه‌لالیه‌كان سه‌دا سه‌د سه‌ركه‌وتوبێت و به پێشڕه‌ویی جه‌نابتان پارتیمان ئه‌م قۆناغه‌ش تێپه‌ڕبكات".
ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قى نامه "نهێنی"یه‌كه‌ى كه‌مال كه‌ركوكی یه؛
بۆ به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
له‌رێگه‌ی نووسینگه‌ی تایبه‌تی جه‌نابی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
سكرتاریه‌تی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان
له د. كه‌مال كه‌ركوكی به‌رپرسی میحوه‌ری خۆرئاوای كه‌ركوك - 5 ی دبس
زۆر نهێنی و به‌په‌له
به‌روار: ١٥-١٠-٢٠١٧
به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆك
سڵاوێكی گه‌رم
له‌سه‌ر فه‌رمانی جه‌نابتان له‌ڕێگه‌ی كاك فازڵ به‌رواری راسپێردراوی پارتیمان له‌ناو له‌شكری عێراق، ته‌نسیقی ته‌واومان له گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غداد هه‌یه و جه‌نابتان دڵنیا ده‌كه‌ین له میحوه‌ری ئێمه به هیچ جۆرێك ته‌قه روونادات به‌رامبه‌ر سوپا و چه‌كدارانی عێراقی.
له‌رێگه‌ی كاكه شاخه‌وان عه‌بدوڵاشه‌وه هێزه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێداوین كه هیزه‌كانیان له پردێ زیاتر پێشڕه‌وی ناكه‌ن.
بۆیه به خوێنی خۆمان جه‌نابتان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی له نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆك پێمانگه‌یشتووه بۆ پردێ، وه‌كو خۆی جێ به‌جێ ده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ی له جه‌نابتمان پێویسته ته‌نیا دڵنیابوونه له‌وه‌ی كه ئه‌مشه‌و هێزه‌كانی كاك شێخ جه‌عفه‌ر هانبدرێن ئه‌وان له میحوه‌ری خۆیان له كه‌ركوك ته‌قه له سوپای عێراقی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر جه‌لالیه‌كان سه‌دا سه‌د سه‌ركه‌وتوبێت و به پێشڕه‌ویی جه‌نابتان پارتیمان ئه‌م قۆناغه‌ش تێپه‌ڕبكات.
خزمه‌تكاری رێبازی بارزانی
پێشمه‌رگه‌ی كه‌مئه‌ندام و به‌رپرسی میحوه‌ری 5ی دبس
د. كه‌مال كه‌ركوكی