گفتوگۆی نێوان هەرێم و بەغدا دەستپێدەكات

گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی هەرێم و عیراق بەمەبەستی رێككەوتن لەسەر پرسی نەوت دەستپێدەكات و وتەبێژی حكومەتی عیراقیش زانیاری لەوبارەیەوە ئاشکرادەکات.


سەعد حەدیسی، وتەبێژی حكومەتی عیراق، بە ماڵپەری "غد پرێس"ی رایگەیاندووە ئەمڕۆ 19ی تشرینی دووەمی 2017، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەنێوان حكومەتی عیراق و هەرێمدا كراوە لەسەر دۆسێی نەوت و تیمێكی هونەریش تاوتوێی ئەو بابەتە دەكەن".

ئاماژەی بەوەشدا گفتوگۆی پێشتری نێوان بەغداو هەرێم، گفتوگۆیەكی هونەری و مەیدانی بووە، تایبەت بە رێوشوێنە ئەمنی و سەربازییەكان، بەڵام ئەو گفتوگۆیە ئێستا وەستاوە.

وتەبێژی حكومەتی عێراق وتیشی "رێوشوێنە مەیدانییەكان بەتایبەت دیالۆگی هونەری و ئەمنی و سیاسی و ئابووری، دەرگای وتوێژ دەكاتەوەو دەستپێكیش دەبێت بۆ دیالۆگی سیاسی گشتگیر لەگەڵ هەرێمی كوردستان".




PM:04:08:19/11/2017