بە بۆنەی یادی لەدایكبوونی پەیامبەری ئیسلام محەمەد (د .خ) رۆژی پێنجشەممە 30 تشرینی دووەم لەسەرجەم دامو دەزگاكانی حكوەمەتی هەرێم پشووی فەرمییە.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی خەڵك ی راگەیاند"رۆژی پێنجشەممەی داهاتو، كە دەكاتە 30\11\2017، پشووی فەڕمییە".
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی ئاماژەی بەوەشكرد، كە پشووەكە بە بۆنەی یادی لەدایكبوونی پەیامبەری ئیسلام محەمەدە، درودی خودای لەسەر بێت.