به‌وێنه.. بانگه‌وازێكی به‌په‌له له‌باره‌ی تونێلی ده‌ربه‌ندیخان
بەهۆی باران بارینی زۆر كە لەشەوی رابردووەوە دەستی پێكردوە چه‌ند به‌ردێك له‌به‌رده‌م تونێلی ده‌ربه‌ندیخان كه‌وتنه خواره‌وه، له‌وباره‌یه‌شه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان بانگه‌وازێكی به‌په‌له‌ی راگه‌یاند.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه په‌ڕه‌ی تایبه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان له فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه "ئێستا چه‌ند به‌ردێك له‌به‌رده‌م تونێلی ده‌ربه‌ندیخان كه‌وته خواره‌وه و بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ڕێگاكه داخراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین كه مه‌ترسی به‌ربوونه‌وه‌ی به‌ردی دیكه و داڕوخان هه‌یه و به وریایی ته‌واوه‌وه تا چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت هاتوچۆ بكه‌ن".
AM:11:07:22/11/2017