هاتوچۆی سلێمانی رێنومای لەکاتی بەفر بارین بۆ شۆفێران بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیاند" بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفربارینەی ڕوی كردۆتە ناوچەكەمان بۆتە هۆی كەمبونەوەی ماوەی بینین و بۆ خۆپاراستن لە خلیسكان و بەدوربوون لە ڕووداوەكان لایتی تەم و نزم هەڵ بكەن".

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە ڕادیۆی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە "هاتوچۆی سلێمانی ڕێنمایی شۆفێران دەكات بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفربارینەی ڕوی كردۆتە ناوچەكەمان بۆتەهۆی كەمبونەوەی ماوەی بینین و بۆخۆپاراستن لە خلیسكان و بەدوربوون لە ڕووداوەكان لایتی تەم و نزم هەڵ بكەن.

بەرێوەبەرایەتی ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوە کات کە پێوستە شۆفێران پابەندی ڕێنماییەكانی هاتوچۆ بن و ماوەی سەلامەتی لەنێوان خۆیان ‌و ئۆتۆمبێلی پێش خۆتان بپارێزن بۆ ئەوەی لەكاتی پێشهاتی نەخوازراودا توشی ڕوداوی هاتوچۆ نەبن.

شەپۆلێکی بەفرو باران بارین دوو رۆژە شارەکانی هەرێمی گرتۆتەوەو لەشارەکان بارانێکی زۆر و لەچیا بەرزەکانیش بەفر باریووە.




PM:08:47:22/11/2017