وشكەسەرما روو لە هەرێمی كوردستان دەكات

بەوتەی بەڕێوەبەری كەشناسی‌و بومەلەرزەزانی سلێمانی، شەپۆلی باران بارین كۆتایی پێدێت‌و شەپۆلێكی هەوای سارد روو لە باشوری كوردستان دەكات.

دارا حەسەن فەرەج بەڕێوبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی بە رادیۆ نەوای راگەیاندوە،  ئەمرۆ پێنجشەممە كاریگەریی ئەم شەپۆلی باران بارینە لەسەر ناوچەكانی هەرێم نامێنێت و شەپۆلێكی سیبیری و هەوایەكی وشك و سارد رو لە هەرێم دەكات و دەبێتە هۆی دابەزینی پلەكانی گەرما بە شێوەیەكی بەرچاو.

ئاماژەشیكرد، لە سلێمانی تا ئێستا بە رێژەی 106,4 ملم باران باریوە، ئەم رێژەیە دڵخۆشكەرە بۆ زیادبونی ئاوی ژێر زەوەی و سەر زەوی و هۆكاری گەشەسەندنی كشتوكاڵ و ئاودێری لە ناوچەكەدا.




AM:09:34:23/11/2017