به‌تۆمه‌تی مامه‌ڵه‌كردن به ئاڵتونی ساخته‌وه
دوو ژن و پیاوێك له بازاڕی شاری سلێمانی ده‌ستگیركران.
پۆلیسی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندوه،
به‌تۆمه‌تی مامه‌ڵه‌كردن به ئاڵتونی ساخته‌وه له بازاڕی شاری سلێمانی دوو ژن و پیاوێك
كه به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن ده‌ستگیركران.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كه ئه‌و سێ كه‌سه بڕێك
ئاڵتونی ساخته‌یان پێبوه‌و به‌نیازبوون له ناو بازاڕی شاری سلێمانی مامه‌ڵه‌ی كڕین
و فرۆشتنی پێوه بكه‌ن، دواتر له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی
پۆلیسی سلێمانیه‌وه ده‌ستگیركراون و ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر ئاڵتونه ساخته‌كه‌شدا.