بەوێنە...بەفر بارینی ئەمڕۆ لە هەرێم

لەدوای شەپۆلی باران بارینی چەند ڕۆژی ڕابردوو بارستە هەوایەکی سارد ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و ئەمڕۆش  لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بەفر باری.


لە کاتژمێر ٥ ی بەیانییەوە بەفربارێنێکی زۆر لە ناوچە شاخاوییەکانی باشووری کوردستان دەستیپێکردووە تا ئێستا لە ناوچەکانی قەزای چۆمان و حاجی ئۆمەران بەفردەبارێت.

هەروەها لە سنوری بەرواری بالا کە ناوچەیەکی شاخاوییە، بەفر باریوە و لە هەندێک گوندی سنورەکە نزیکەی ٧ سانتیم بەفر باریوە

هاوکات لە سنوری قەزای ئاکرێ و لە چیای پیرس نزیکەی شەش سانتیم باریوە.

پێش دوور رۆژ لەمەوبەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم ئاماژەی بۆ بارینی بەفر لە رۆژی هەینیدا لەناوچە شاخاوییەکانی باشووری کوردستان کرد.




PM:01:17:24/11/2017