قایمقامیه‌تی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه سبه‌ینێ و رۆژانی داهاتوو نه‌وتیان به‌سه‌ر دابه‌ش ده‌كرێت و نرخەکەشی ئاشکرادەکات.
بەگوێرەی راگه‌یه‌ندراوێكی قایمقامیه‌تی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان كه وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی میدیا" نێردراوه رایانگه‌یاندووه، سبه‌ینێ شه‌ممه و رۆژانی دواتر دابه‌شكردنی نه‌وت له‌قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان ده‌ستپێده‌كات، بۆ هه‌ر به‌رمیلێك ته‌نها 54 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیریت و نه‌وته‌كه ده‌گه‌یه‌نرێته به‌ر ده‌رگا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئەوەش هاتووە كه ته‌نها كارتی زیره‌كی پێویسته و هیچ دۆكۆمێنتێكی دیكه‌ی ناوێت، به‌ڵام داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن هێمنی بپارێزن و دڵنیایان ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌موو هاوڵاتیان به‌شه نه‌وتی خۆیان وه‌رده‌گرن.
ئەوەش لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ قایمقامییه‌تى شاره‌زوور لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد "سبه‌ینێ شه‌ممه 25/ 11/ 2017، پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى نه‌وتى سپی به‌سه‌ر هاووڵاتیانی سنووره‌كه ده‌ستپێده‌كات".