له‌ناحیه‌ی جه‌باره‌ی سه‌ربه پارێزگای دیاله ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌كه و له‌گه‌ڵ دوو كوڕ‌و ئامۆزایه‌كیدا ده‌یان رفێنن.
ئامانج عه‌بدڵڕه‌زاق به‌رپرسی كۆمیته‌ی جه‌باره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی راگه‌یاندووە "ئه‌مشه‌و کاتژمێر 9:30 ده‌قیقه له‌گوندی ئاشتۆكانی سه‌ربه‌ناحیه‌ی جه‌باره له 15 كیلۆمه‌تری قه‌زای كفری سێ ئۆتۆمبێل هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر
ماڵی مام خه‌لیل و له‌گه‌ڵ دوو كوڕ‌و ئامۆزایه‌كی به‌ره‌و شوێنێكی نادیار براون".
وتیشی: ناوبراو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌ی جه‌باره و موختاری گوندی ئاشتۆكانه و له‌نه‌ته‌وه‌ی توركمانه و كادیری یه‌كێتییه.
رونیشكرده‌وه: تاوه‌كو ئێستا كه‌س نازانێت ئه‌و هێزه كێبوون و به‌چ هۆكارێك براون.
پێشتر "سپی" لەزاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە کە لە زنجیرە چیاکانی خورماتوو تا دەگاتە قەزای کفری زیاتر لە 500 چەکدار جێگیر بوون و بە فڕۆکە خواردن و کەل و په‌لیان پێدەگات و هیچ کەسیش زانیاری ووردی لەبارەیانەوە نیە، بەڵام تا ئێستا نازانرێت ئەو کەسانە لەلایەن چەکدارەکانی ئەو ناوچەیەوە ڕفێندراون یان نا.