جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى و كاروبارى ئابورى
له په‌رله‌مانى كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌باره‌ى له‌باره‌ی وه‌ن كۆین بڵاوكرده‌وه
و رایگه‌یاند "داواكارم خه‌ڵكی كوردستان له مامه‌ڵه‌كردن له بۆرسه‌و دراوی ئه‌لیكترۆنی
خۆیان بپارێزن".
عه‌لى حه‌مه ساڵح جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى و كاروبارى ئابورى
له په‌رله‌مانى كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له
فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتی
په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن له‌باره‌ی وه‌ن كۆین (OneCoin)، وه‌ن كۆین، وه‌ك دراوێكی
ئه‌لیكترۆنی ناسراوه، به‌ڵام دوای به‌دواداچونمان ده‌ركه‌وت، به پێی یاسایی عێراقی
ڕێگا پێدراو نیه، له چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ی وه‌ك ئه‌مریكا و هیندستانیش ڕێگا پێدراو
نیه".
ناوبراو ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو "به‌هۆی بوونی
مافیای سیاسی و لاوازی دادگاكان له كوردستان له‌كاتی سه‌لماندنی نایاسایی بوون و فێڵكردن
له‌م كاره‌دا، حه‌قی هه‌ر هاوڵاتییه‌ك خورا، وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌سته‌مه، تاوه‌كو ئێستاش
ڕه‌سیدی ئه‌م پاره‌یه له بۆرسه‌دا ناڕوونه".
"عه‌لى حه‌مه ساڵح" راشیگه‌یاندووه "داواكارم خه‌ڵكی كوردستان
له مامه‌ڵه‌كردن له بۆرسه‌و دراوی ئه‌لیكترۆنی خۆیان بپارێزن، پێشووتر چه‌ندین حاڵه‌تی
ساخته‌كاری و دزی له‌م جۆره كارانه‌دا ڕوویداوه، چه‌ندین ناوه‌ندی جیهانیش وه‌ك دراوی
ساخته‌و كاری ساخته لێیی ده‌ڕوان، له‌به‌رئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه له‌ڕووی مامه‌ڵه‌وه
گوماناوییه و له‌ڕووی یاساییه‌وه مۆڵه‌تپێدراونیه، به‌هه‌مانشێوه له‌ڕووی شه‌رعیه‌وه
گومانی له‌سه‌ره، به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی به‌شێك له زانایانی ئیسلامی حه‌رامه،
جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى و كاروبارى ئابورى
له په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه " به‌پێی زانیاریه‌كان به‌سه‌دان
ملیۆن دۆلار له‌سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێر چووه‌ته ئه‌م مامه‌ڵه‌یه".
لە میانەی کۆنفرانسی ساڵانەی وەن کۆین کە ئەمساڵ
لە کوالالامپووری پایتەخەتی مالیزیا بەڕێوەدەچێت، رێکخەرانی کۆنفرانسەکە ئەو کەسانەیان
خەڵاتکرد کە پلەیەکی بەرزیان لە هەڕەمی مامەڵەکردن بەو دراوە ئەلکترۆنییە هەیە.
ژمارەیەێكی زۆری کوردیش کە بەکارهێنەرێکی باشی دراوەکەن،
لەو کۆنفرانسەدا خەڵاتکران، لە کۆتاییشدا ئەو بازرگان و بەکارهێنەرە کوردانە، لەسەر
سەکۆی شانۆ هەڵپەڕکێی کوردی‌یان بە گۆرانی مالیزییەوە پێشکەشکرد.