ته‌رمی گه‌نجێكی لەشاری دهۆك له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له ناحیه‌ی فایدی دۆزرایه‌وه
رائید هێمن سلێمان، به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای دهۆك ڕایگەیاند "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25ی تشرینی دووه‌م ته‌رمی گه‌نجێكی لەشاری دهۆك له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له ناحیه‌ی فایدی دۆزرایه‌وه.
رائید هێمن ئاماژەی بۆ ئەوەکرد گه‌نجه‌كه ته‌مه‌نی 32 ساڵه و پێشتر پۆلیس ئاگادار كروه‌ته‌وه كه له قه‌زای سێمێل دیار نه‌مه‌وه.
وتیشی "دوای به‌دواداچونی پۆلیس ته‌رمی گه‌نجه‌كه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ناحیه‌ی فایدی سه‌ربه پارێزگای دهۆك دۆزراوه‌ته‌وه".
وتیشی له لێكۆلینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ریانخستووه كه گه‌نجه‌كه زۆر قه‌رزار بووه كه‌سێكی گومانلێكراویش لەسەر روداوەکە دەستگیر کراوە.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای دهۆك ئاشكراشیكرد له‌ماوه‌ی چوار رۆژی رابردوودا له‌سنوری پارێزگای دهۆك سێ هاولاتی به روداوی جۆراوجۆر كوژراون.