خشتەی کارپێکردنی موەلیدە ئەھلیەکان راگەیەنرا

خشتەی کارەبای موەلیدە ئەھلیەکان بۆ مانگی داھاتوو  رادەگەیەنرێت و بەگوێرەی خشتەکە لەماوەی 24 سەعاتدا موەلیدە ئەھلییەکان 11 سەعات کارەبا دەدەن بەھاووڵاتیان.


بەگوێرەی نووسراوێکی عەلی حەمادی، یاریدەدەری پارێزگاری کەرکوک بۆ کاروباری ھونەری، ئەمڕۆ سێشەممە 28ی تشرینی دووەم، لیژنەی موەلیدە ئەھلییەکان کۆبۆتەوەو شێوازی کارپێکردنی موەلیدە ئەھلیەکانی بۆ مانگی کانوونی یەکەمی داھاتوو پەسەند کردووە.

بەگوێرەی نووسراوەکە، بڕیاردراوە موەلیدە ئەھلییەکان لەکاتژمێر (7  - 9)ی بەیانی و لەکاتژمێر (3)ی پاشنیوەڕۆ بۆ (12)ی شەو کارەبا بۆ ھاووڵاتیان دابین بکەن.

هەر بەگوێرەی نوسراوەکە لەبەرامبەردا بڕی (7) ھەزار دینار لەھاووڵاتیان وەردەگیرێت بۆ ھەر ئەمپێرێک.




PM:04:18:28/11/2017