کۆبوونەوەیەکی زۆرینەی سەرکردایەتی یەکێتی بەهۆی کلیلێکەوە پەکی کەوت

ئەو ئەندام سەرکردایەتیانەی یەکێتی کە توانیان زۆرینەی سەرکردایەتی کۆبکەنەوەو متمانە لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی بسەننەوە، ئەمڕۆ هەوڵیانداوە کۆبوونەوەیەک لە بینایەی مەکتەبی سیاسی سازبکەن، بەڵام بەهۆی گۆڕینی کلیلی هۆڵەکەوە کۆبوونەوەکە سازنەکراوە.

ئەندامێکی سەرکردایەتی زۆرینە، بە سپی راگەیاند " کلیلی ئەو هۆڵەی کۆبوونەوەکە لەلایەن مەلا بەختیار بەرپرسی پێشووی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی یەوە گۆڕدراوە".

لە دوا کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی کە لە مانگی رابردوودا ئەنجامدرا، بە زۆرینەی ٢٥ ئەندام بڕیار لەسەر هەڵوەشانەی مەکتەبی سیاسی درا، لەو دەمەوە ئەو ٢٥ ئەندامەی سەرکردایەتی کە دەنگیان بۆ سەندنەوەی متمانەداوە، ناو بەناو کۆدەبنەوە، بەڵام ئەمڕۆ ٢٩ تشرینی دووەم ویستویانە لە هۆڵی کۆبوونەوەکان گردببنەوە، کەچی کلیلی دەرگای هۆڵەکە گۆڕدراوە.





PM:10:27:29/11/2017