ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی هێڵی فڕۆكه‌وانی عیراقی له‌به‌غداوه گه‌یشتنه سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیش له‌وباره‌یه‌وه ڕونكردنه‌وه ده‌دات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٥ کارمەندی چاودێری هێڵی فڕۆكه‌وانی عیراقی له‌به‌غداوه گه‌یشتنه سلێمانی لەبارەی هاتنی ئەو کارمەندانەشەوە لێکدانەوەی جیاوازهەیە.
لەوبارەیەوە تاهیر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، به تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگه‌یاندووە "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 30ی تشرینی دووه‌می 2017، 15 كارمه‌ندی هێڵی فڕۆكه‌وانی عیراق له‌به‌غداوه گه‌یشتوونه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، به‌ڵام هاتنی ئه‌و كارمه‌ندانه به‌مه‌به‌ستی گه‌شت و سه‌یرانی خۆیانه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداو كردنه‌وه‌ی گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی فڕۆكه‌وانه‌ی سلێمانیه‌وه نییه".
ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتری له‌باره‌ی هاتنی ئه‌و ژماره كارمه‌نده‌ی هێڵی فڕۆكه‌وانی عیراقیداو وتی "سه‌رجه‌م ئه‌و زانیاریانه‌ی باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه بۆ وره‌گرتنی دۆسیه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه سه‌ردانی سلێمانیان كردوه دوورن له‌ڕاستییه‌وه‌و وه‌ك هاوڵاتییه‌كی ئاسایی هاتوون".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چۆن ده‌زانرێت كه كارمه‌ندی هێڵی فڕۆكه‌وانین كه وه‌ك هاوڵاتی مه‌ده‌نی هاتوون، تاهیر عه‌بدوڵڵا وتی "ڕه‌نگه خۆیان قسه‌یان كردبێت یان نوسراوێكیان پێ بێت كه كارمه‌ندی چاودێری فڕۆكه‌وانین، ئه‌گه‌رنا هیچ ڕێكه‌وتنێكی نوێ یاخود زانیارییه‌كی نوێ-ش له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نییه".