به‌هۆى زیانه‌كانى بومه‌له‌رزه‌كه‌ى مانگى ڕابردووه‌وه، نهۆمى سێیه‌مى قه‌ڵاى شێروانه لاده‌برێت و لیژنه‌یه‌كیش له به‌غداوه سه‌ردانى قه‌ڵاكه‌یان كردووه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، له‌بودجه‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانه‌كانى بومه‌له‌رزه، نۆژه‌ن بكرێته‌وه.
ساڵح محه‌مه‌د سه‌مین، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى گه‌رمیان، له په‌یجی تایبه‌تى خۆى لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فه‌یسبووك ڕایگه‌یاند "توانیمان به بێ ئه‌وه‌ى زیانی زیاتر به‌ر قه‌ڵاى شێروانه بكه‌وێت، (كڵاو فه‌ره‌نگی) نهۆمی سێیه‌می قه‌ڵاكه، لابده‌ین، كه به‌هۆى بومه‌له‌رزه‌كه‌ى مانگى ڕابردووه‌وه به‌شێكی ڕووخا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، كه ئه‌وه‌ى مابووه‌وه، زیانێكى زۆرى به‌ركه‌وتبوو، بۆیه ترسى ئه‌وه‌ى هه‌بوو له‌هه‌ر كاتێكدا بڕووخێت.
هاوكات، په‌رله‌مانتار فه‌رهاد قادر، له په‌رله‌مانى عێراق، ڕایگه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ى به نووسراوى فه‌رمى له‌ڕێگه‌ى سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه داوای كردووه، قه‌ڵاكه نۆژه‌ن بكرێته‌وه، لیژنه‌یه‌كی ده‌سته‌ى شوێنه‌وارى عێراق سه‌ردانى قه‌ڵاى شێروانه‌یان كردووه و ڕاپۆرتێكیان له‌باره‌ى زیانه‌كانییه‌وه ئاماده كردووه.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، كه فریاد رەواندزی، وەزیری رۆشنبیری عێراق، دڵنیایی داوه، کە راپۆرتەكە و تێچووی نۆژەنكردنەوەکەی بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق به‌رز ده‌كاته‌وه و هه‌وڵ ده‌دات، لەو بڕە پارەیەی بۆ زیانەکانی بوومەلەرزەکە تەرخانکراوە، قه‌ڵاى شێروانه نۆژەن بکرێتەوە .