دۆلار بەردەوامە لەدابەزین
بەیانی ئەمڕۆ ٣ ی کانوونی یەکەم لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراودا هاوشێوەی دوێنێ دۆلار رووی لە دابەزینی زیاتر کرد.
خاوەنی نووسینگی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ $ دۆلار بە ١٢٥ هەزار دینار. دوێنێ نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٥ هەزارو ١٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٨ هەزارو ٢٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٧ هەزار دینار.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣١ هەزارو ٦٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣٠ هەزارو ١٥٠ دینار.
AM:10:37:03/12/2017