میدیای گۆڕان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات به گوێره‌ی راپۆرتێكی لیژنه‌ی روبه‌ڕبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان له مانگی داهاتوه حكومه‌تی هه‌رێم توانای پێدانی چاره‌كه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و دابیننه‌كردنی سوته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با نابێت".
ئەو میدیایە باس لەوە دەکات کە حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کە له نێوان ساڵانی (2009 بۆ 2013) زۆرترین پاره‌ی له به‌غداوه بۆ هاتوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌دا داهاتێكی زۆری ناوخۆی ده‌ست كه‌توه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست كاربكات بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ربكات كه بۆ ژیانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیان پێویستن.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئەو میدیایە کەوتووە له دواهه‌مین راپۆرتی نهێنی لیژنه‌ی روبه‌روبونه‌ی قه‌یرانه‌كان كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كردوه، به‌رونی باسی له‌و مه‌ترسیانه كراوه كه له مانگی داهاتوه روبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه.
هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی نوێ‌دا هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێستا مانگانه ته‌نها (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ده‌كات و پێویستیشه مانگانه قه‌رزێكی زۆری كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان و قه‌رزی بانكه‌كان بداته‌وه جگه له خه‌رجی رۆژانه‌ی خودی حكومه‌ت، توانای ئه‌وه‌ی نابێت ئه‌و چاره‌كه موچه‌یه‌ش دابیبكات كه به (40 بۆ 50) رۆژێك ده‌یداته موچه‌خۆران، هه‌روه‌ك چۆن سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا دوجار راسته‌وخۆ ئه‌مه‌یدا به‌گوێی فه‌رمانبه‌راندا كه هه‌ر كاتێك توانای پێدانی موچه‌یان نه‌ما به‌ئاشكرا ده‌یڵێن.
ئەو میدیایە دەڵێن "كێشه‌یه‌كی تر كه له‌كاتی سه‌ختترین كاتی ژیانی هاوڵاتیاندایه ئه‌ویش كێشه‌ی سوته‌مه‌نیه بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با و ئەوەش كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ربڕی به‌رهه‌مهێنان ده‌بێت به جۆرێك ته‌نانه‌ت ئه‌و چوار سەعاتەشی به‌سه‌ر یه‌كه‌وه پێ‌نادرێت كه ده‌یداته هاوڵاتیان".