بەیانی ئەمڕۆ ٤ ی كانوونی یەكەم لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراودا نرخی دۆلار و دراوە بیانیەكان گۆڕانكاری زۆری بەسەردا هات
خاوەنی نووسینگی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ $ دۆلار بە ١٢٥ هەزار و ١٠٠ دینار. دوێنێ نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٥ هەزار دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٦ هەزار دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٥ هەزار دینار.
نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٣٥ هەزار دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣١ هەزار دینار.