لە مانگی ڕابردوودا هه‌رێمی كوردستان نۆ ملیۆن و 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتووه و داهاته‌كه‌شی زیاتر له 590 ملیۆن دۆلار بووه.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی گۆشه‌ی ئابوری ژووری توێژینه‌وه‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کە لە میدیاکانی ئەو بزووتنەوەیەوە بڵاوکراوەتەوە تیایدا هاتووە " مانگی ڕابردوو هه‌رێم له ڕێی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه 8 ملیۆن و 515 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كردووه, هه‌روه‌ها له ڕێی ته‌نكه‌ریشه‌وه نزیكه‌ی ملیۆنێك و 35 هه‌زار و 75 به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی توركیا كردووه".
کۆی هەموو داهاتی هەرێم بەپێی ئەو راپۆرتە "به‌وه‌ش تێكڕای هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌ڕێی بۆری و تانكه‌ره‌وه 9 ملیۆن 550 هه‌زار به‌رمیل بووه, نرخی نه‌وت له‌و مانگه‌دا به‌تێكڕا 62 دۆلار بووه, نه‌وتی هه‌رێم به 8 دۆلار كه‌متر له نرخی جیهانی فرۆشراوه, به‌وه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت داهاتی نه‌وتی هه‌رێم له‌رێی بۆری و تانكه‌ره‌وه 515 ملیۆن دۆلار بووه".
داهاتی فرۆشتنی نه‌وت به پاڵاوگه و كۆمپانیا ناوخۆییه‌كانیش به 75 ملیۆن دۆلار خه‌مڵێنراوه, به‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه داهاتی نه‌وتی هه‌رێم له مانگی ڕابردودا زیاتر له 590 ملیۆن دۆلار بووه.
ئاشکرا کردنی داهاتی هەرێم لە کاتێکدا نە حکومەتی هەرێم، نە ئەو کۆمپانیا بیانییەی ساڵێکە وردبینی دەکات لە نەوتی هەرێمدا ساڵێکە هیچ داهاتێکی نەوت و بەرهەمهێنانی نەوتی ئاشکرا نەکرادووە.