په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق، ڕایگه‌یاند " ئەوەی عەبادی بەرامبەر هەرێم کردوویەتی، سەدام نەیکردووە".
مه‌سعود حه‌یده‌ر، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند "سه‌ردام حسێن، سه‌رۆكی ڕژێمی به‌عس، هه‌رچه‌نده له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ئابلووقه‌ی خستبووه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ده‌ستی بۆ به‌شه‌خۆراكی مانگانه و ده‌رمان نه‌برد، به‌ڵام حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی، به‌شه‌خۆراك و به‌شه ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كان و پشكی جوووتیارانی له بودجه به بڕی یه‌ك له‌سه‌ر سێ كه‌م كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێم به‌بێ جیاوازی هاووڵاتی كورد و عه‌ره‌ب و توركمان سه‌ردانیان ده‌كه‌ن".
مەسعود حەیدەر لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتی "ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به داتاكانی وه‌زاره‌تی دارایی گه‌یشتووه‌ته 682 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ش 3.7 ترلیۆن دینار له بودجه‌ی 2017 ته‌رخان كرا، به‌ڵام له بودجه‌ی 2018 نزیكه‌ی 1.8 ترلیۆن دیناری له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بڕدراوه".
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان وتیشی " كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له 17%ه‌وه بۆ 12.67%، به فشاری ده‌ره‌كی بووه. به بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و لایه‌نه دیاری بكات كه فشاری خستووه‌ته سه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدڕاڵ".